گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیتر مۆر لە پاسپۆرتی ئەو گەشتیارانە نادرێت کە سەردانی ئێران دەکەن

2019.08.06 - 16:10
App store icon Play store icon Play store icon
چیتر مۆر لە پاسپۆرتی ئەو گەشتیارانە نادرێت کە سەردانی ئێران دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لێدانی مۆر لە پاسپۆرتی ئەو کەسانەى سەردانی ئێران دەکەن هەڵوەشێنرایەوە و چیتر لەکاتی گەشتکردن بۆ ئێران و چوونەدەرەوە لێی مۆر لە پاسپۆرتەکەت نادرێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئابی 2019، سەید سەلمان سامانی، وتەبێژی وەزارەتى ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند، لەکاتی گەشتکردنی بۆ ئێران هیچ جۆرە مۆرێک لە پاسپۆرتی گەشتیارانى بیانی نادرێت. . وتیشی، "هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری لێدانی مۆر بە فەرمانی ڕاستەوخۆی حەسەن ڕۆحانی بووە." بڕیارە نوێیەکی کۆماری ئیسلامی ئێران خواستی هاوڵاتی وڵاتان بە تایبەت عێراقییەکان بۆ سەردانکردنی ئێران زیاد دەکات، چونکە پێشتر زۆرکەس دەترسان لە مۆری ئێرانی لەسەرەر پاسپۆرتەکانیان، چونکە لە وڵاتانی عەرەبی و بەشێک لە وڵاتانی جیهانی بەتایبەت ئەمریکا کێشەیان بۆ دروست دەبوو. ئێران دەیەوێت بەم ڕێکارە نوێیە، گەشتیارێکى زیاتر ڕوو لە وڵاتەکەى بکات بەتایبەت لەو قەیرانە داراییە سەختەى کە تێیکەوتووە.