ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەخەمێکی قووڵەوە ساڵیادی تاوانە قێزەونەکانی دژ بە کەسوکارە ئێزیدییە عێراقییەکان بیر دەهێننەوە. دادگەری و ماف گێڕانەوە بۆیان قەدەرێکی حەتمییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى لەساڵیادى کۆمەڵکوژى شنگال لە پەیامێکدا وتى "مانەوەتان لەسەر خاکی پاکی عێراق جێگای سازش نییە، ئامادەییتان پڕە لە برایەتی و خۆشەویستی لەگەڵ براکانتان لە پێکهاتەکانی تری گەلەکەمان".
بەخەمێکی قووڵەوە ساڵیادی تاوانە قێزەونەکانی دژ بە کەسوکارە ئێزیدییە عێراقییەکانمان بیر دەهێنینەوە. دادگەری و ماف گێڕانەوە بۆتان قەدەرێکی حەتمییە، مانەوەتان لەسەر خاکی پاکی عێراق جێگای سازش نییە، ئامادەییتان پڕە لە برایەتی و خۆشەویستی لەگەڵ براکانتان لە پێکهاتەکانی تری گەلەکەمان.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) August 3, 2022