ناس کورد-
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی لە پەرلەمانى عێراق وەڵامى شاخەوان عەبدوڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان لە پشکى پارتى دەداتەوە و دەڵێت، یه‌كێتی به هیچ ده‌ستكه‌وت و پۆستێك ئیغرا نابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژەکە (3-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌سته‌واژه‌ی «كه‌مینه»ی بۆ یه‌كێتی به‌كارهێناوه، ئه‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه بۆ هیچ هێزێكی سیاسی گونجاو نییه به‌كاربهێنرێت.
دەقى وەڵامەکە:
وه‌ڵامێك له وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتییه‌وه بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا
به‌ڕێز شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا، هه‌ندێك لێدوانی داوه، له‌سه‌ر كێشه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه.
1/ به‌ڕێز شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كه ده‌ڵێ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ركه‌وته‌ی پێكهاته‌ی كورده، پێویسته به‌ڕێزیان ئه‌وه بزانن پۆسته‌كه‌ی به‌رێزیشیان به‌ركه‌وته‌ی كورده‌و نه‌ده‌بوو به‌و جۆره لایه‌ندارییه حزبییه زه‌قه قسه بكات.
2/ ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێز شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌كاتێكدایه كه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی عیراق به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر و هێوربوونه‌وه كار ده‌كه‌ن، ئه‌م قسانه‌ی پێچه‌وانه‌ی په‌یامی سه‌ركرده باڵاكانی حزبه‌كه‌یه‌تی كه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
3/سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به‌رێز شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا چوارچیوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌وه تاوانبار ده‌كات كه نێوانی یه‌كێتی و پارتی تێكداوه‌و یه‌كێتی «ئیغرا» كردووه به پۆستی سه‌رۆك كۆمار. هه‌موولایه‌ك ده‌زانن كه پارتی ده‌ستپێخه‌ری كرد له‌وه‌ی بچێته ناو هاوپه‌یمانی سێقۆلی و كێشه‌كانی نێوماڵی شیعه و كوردیشی قووڵكردهوهو به‌بێ رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ربگرن و كاندیدی سه‌رۆك كۆمار تۆمار بكه‌ن و ئه‌وه پارتی بوو ته‌ماحی له‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرد كه به‌ركه‌وته‌ی كورد و یه‌كێتی یه و تاكلایانانه له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در بۆ پۆست رێككه‌وتنی ئیمزا كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خاڵی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان تێدا بێت، یه‌كێتی هێزێكه به هیج ده‌ستكه‌وت و پۆستێك ئیغرا نابێ و رێگه‌ی نه‌دا هیچ لایه‌نێك ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.
4/ له قسه‌كانیدا به‌رێز شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌سته‌واژه‌ی «كه‌مینه»ی بۆ یه‌كێتی به‌كارهێناوه، ئه‌م ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینانه بۆ هیچ هێزێكی سیاسی گونجاو نییه به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌ت بۆ هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی كه ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی زیاتر له بیست هه‌زار شه‌هیده، سیاسه‌ت و پێگه و سه‌نگی یه‌كێتی له عیراقدا به قسه‌ی هیج كه‌سێك نادیده ناگیرێ.
5/ به‌ڕێز شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌ناوی به‌ڕێزان له ڕه‌وتی سه‌دره‌وه قسه ده‌كات، له كاتێكدا به‌رێزیان ئێستا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانن و گونجاو نییه به‌ناوی كه‌س و لایه‌نی تره‌وه قسه بكات.
سه‌رباری ئه‌و جۆره لێدوانانه، كه ناهه‌قین به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی، له‌روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌وه، یه‌كێتی جه‌خت له‌بژارده‌ی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر ده‌كاته‌وه له‌ئاستی نێوماڵی كوردی و له‌ئاستی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی عیراق، بۆ كۆتاییهێنان به گرژییه سیاسییه‌كان و بنبه‌ستی سیاسی.
وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
٣/٨/٢٠٢٢