گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتى کار لەسەر ’’خەڵاتکردنى بکوژى د.هۆشیار’’ رونکردنەوە دەدات

2022.08.03 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کار لەسەر ’’خەڵاتکردنى بکوژى د.هۆشیار’’ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم رایگەیاند، بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوە یان لێخۆشبوون نییە لەسزاى هیچ سزادراوێک، ئەوەش لە ئاماژەیەکدا بۆ پێدانى خەڵات و بڕوانامە بە سزادراوێک کە دەوترێت یەکێکە لە بکوژانى هۆشیار ئیسماعیل مامۆستاى ئاینى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست  بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

دوێنێ ٢٠٢٢/٨/٢ لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەلێر  مەڕاسیمێك ڕێکخرابوو بۆ بەخشینی بڕوانامە بۆ دوو سزادراو کەوا بەسەرکەوتووی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنابوو، دیارە ئێستا ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە بەهەڵەدا براوە، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەھەموو چین و توێژەکان  و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەربەوەزارەتمان کەناوی  خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی هەڵە یاخود تاوانێك ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا و دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان،  کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەری یە، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە  چەند سالێکە لە ھەرێم راگیراوە ، ئێمە وەکو وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی وهەر ٦شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی هەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و  دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەك تاکێکی تەندروست  بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەك ستانداردێکی جیهانی بەسەر هەموواندا وەك یەك و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و  بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ هەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە هەبوبێت هەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی ، لە کۆتایدا بەخشینی  بڕوانامە کەمکردنەوە یان   لیخۆشبوون  نییە لەسزاکەی تەنھا پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ ھەموو سزادراوان.