گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و کازمى ’’نەخشەڕێگاى چارەسەر ’’ تاوتوێ دەکەن

2022.08.03 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح و کازمى ’’نەخشەڕێگاى چارەسەر ’’ تاوتوێ دەکەن

ناس كورد-

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران کۆبووەوە و دۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە سیاسییەكانی ئەم دواییەیان تاوتوێ كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات و پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە کرا و جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پابەندبوون بە هێوربوونەوە،  پشت بەستن بە دیالۆگێکی ورد و بەرپرسیارانە.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستى دانانى نەخشەڕێگایەکی ڕوون کرا بۆ چارەسەر کە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بپارێزێت.

 

هەروەها جەخت لە گرنگیی هاودەنگیی هەمووان، یەكڕیزی نەتەوەیی، بەهێزكردنی بەرەی ناوخۆیی کرایەوە.