ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستى هێوکردنەوەى دۆخەکە و گفتوگۆى جدى بۆ چارەسەرى کێشەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە لەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێویستی هێوركردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا رووبەڕووی وڵات بووەتەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سازان و دیالۆگ و لێکتیگەیشتن لە نێوان هەمووان لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو رووەو هێنانەئاراوەی داواکارییە رەواکانی خەڵک.
دەقى راگەیەنراوەکە:
سەرۆک بەرهەم پێشوازیکرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3 ی ئابی 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پێویستی هێوركردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا رووبەڕووی وڵات بووەتەوە بە ئاڕاستەی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی سازان و دیالۆگ و لێکتیگەیشتن لە نێوان هەمووان لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو رووەو هێنانەئاراوەی داواکارییە رەواکانی خەڵک.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم دووپاتیکردەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە ئارامی وڵات و دەستپێکردنی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی سیاسی بۆ گەیشتن بە نەخشە رێگایەکی روون لەسەر بنەمانی سەرخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.
لای خۆیەوە خاتوو پلاسخارت پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پتەوکردنی دیالۆگ لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و کەمکردنەوەی ناكۆكییەکانی بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و هێنانەدی داواکاری عێراقییەکان دووپاتکردەوە.