گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

لێدوانێکى نوێ لە هاتوچۆوە لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى مەلیکە

2022.08.03 - 13:18
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى نوێ لە هاتوچۆوە لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى مەلیکە

ناس کورد-

 

وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، ئەگەر بڕیار بۆ تۆمارکردنى سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بدرێت، ئۆتۆمبیلى مەلیکە ناگرێتەوە، چونکە سوکانیان گۆڕدراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئۆتۆمبێلى مەلیکە حسابێکى جیاى هەیە، چونکە هەموویان سوکانیان گۆڕدراوە لەراستەوە بۆ چەپ.

 

رونیشیکردەوە "ئەگەر رۆژێک لە رۆژان بڕیار دەربچێت بۆ تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا و ئەوروپى، لەوانەیە تاکە ئۆتۆمبێل کە بڕیارەکە نەیگرێتەوە مەلیکە بێت، چونکە بەپێی یاساى عێراقى تۆمارناکرێن، بەو پێیەى سوکانیان گۆڕدراوە".

 

فازڵ حاجى جەختیکردەوە، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەموویان بەڕێگەى قاچاخ هاوردە کراون.