گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

19 تاوانى دزى لەژێر زەبرى چەکدا

تۆمەتبارێکى ’’مەترسیدار’’ لە هەولێر دەستگیرکرا

2022.08.03 - 12:32
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارێکى ’’مەترسیدار’’ لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند، کە لەژێر هەڕەشەى چەکدا 19 تاوانى دزیکردنى ئەنجامداوە و پۆلیسێکیشى بریندار کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (3-8-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، تۆمەتبارەکە تەمەنى 30 ساڵە و دانیشتووى هەولێرە، دواى بەدواداچوونى چڕ دۆزرایەوە و دواى رووبەڕوبوونەوەى پۆلیس و بریندارکردنى پۆلیسێک دەستگیرکرا.

 

وتیشى ئەو کەسە دانینا بە حەوت تاوانى دزیکردندا، بەڵام بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان دەرکەوتووە زیاتر لە 19 تاوانى دزى بەزەبرى چەک ئەنجامداوە.

 

هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، هەروەها دوو تۆمەتبارى دیکە دەستگیرکران کە جانتاى پزیشکێکیان دزى بوو کە زیاتر لە 10 هەزار دۆلارى تێدا بووە.