گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نێچیرڤان بارزانى: دوو هەزار 717 ئێزدی رفێنراو هێشتا رزگار نەکراون

2022.08.03 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى: دوو هەزار 717 ئێزدی رفێنراو هێشتا رزگار نەکراون

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، تا سێ هەزار 554 ژن و پیاو و منداڵى ئێزیدى رزگارکراون و دوو هەزار 717 ئێزدی دیکەى رفێنراو هێشتا رزگارنەکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى لەوتارێکدا لە رێوڕەسمی هەشت ساڵەی کۆمەڵکوژیی شنگال وتى "پێنج هەزار ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی بوونە قوربانی. تاوەکو ئێستا دوو هەزار 717 ئێزدی رفێندراو ماون و هێشتا 325 هەزار ئێزدی لە کەمپەکان ئاوارەن".

 

وتیشى "سەرباری کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی شنگال، بەڵام رفاندن و کڕین و فرۆشتنی خوشک و دایکی ئێزدییەکان زیاتر لە هەر شتێکی دیکە دڵی ئێزدییەکان و هەموو کوردستانیانی بریندارکرد. هەر ئەوکات نووسینگەیەکمان بۆ رزگارکردنی رفێندراوان کردەوە، تاوەکو ئێستا توانیویانە سێ هەزار 554 ژن و پیاو و منداڵ رزگار بکەن".

 

نێچیرڤان بارزانى بەڵێنیدا تا ژنێک، پیاوێک یان منداڵێکی رفێندراو مابێت بەردەوام بن لە رزگارکردنیان.

 

داواشیکرد هەر کەسێک زانیاری دەربارەی رفێندراوەکان هەیە با هاریکاری لەگەڵ نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراون بکات تاوەکو بتوانن بیان دۆزنەوە ورزگاریان بکەن.