گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەوتنى هێڵەکان و بڕانى کارەبا

مەترسییەک لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان ئاشکراکرا

2022.08.03 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسییەک لەسەر کارەبای سلێمانی و گەرمیان ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

کارەباى سلێمانى بوونى مەترسی لەسەر بڕانى کارەباى سلێمانى و گەرمیان راگەیاند، بەهۆى لێکردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندازیار سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ماوەیەکە دووبارە لەسنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دووبارە دیاردەی لێکردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە.

 

رونیشیکردووەتەوە، له‌ سنورى ناحیه‌ى ته‌كیه‌ بەفیشەکی فنجانى تاوه‌ره‌كان شکێنراوە و ته‌له‌كانیش بریندار كراون، بەوەش مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لەوێستگەی غازی چەمچەماڵەوە بۆ ناوچەی گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، به‌كه‌وتنى ئه‌و هێڵانه‌ش شارى سلێمانى و گه‌رمیان بێ كاره‌با ده‌بن.

 

بەوتەى بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەر ئاسنى براوە، ئەوەش مەترسی دروست دەکات بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کەهێڵی زۆر ستراتیجی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان.

 

 داواشی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بەجدی کاربکرێت بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە کە دەبێتە مەترسی جدیی لەسەر تاوەرەکانی کارەبا.لەئێستاشدا تیمەکانمان سەرقاڵی گۆڕینی ئەو فنجانانەن کە شکێنراون.

 

May be a close-up of outdoors