ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێکى سوکى خۆڵبارین هەرێم بگرێتەوە و پلەى گەرماش بەبەرزى بمێنێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 3- 8- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/س
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات .
مەوداى بینین / ( 8 - 10) کم دەبێت .
سبەی 4- 8- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ تۆزێکی سوک کە لەکاتەکانی ئێوارەدا تۆزەکە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەسنوورى پارێزگاى کرکووک و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم .
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )کم/س
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات .
مەودای بینین / ( 6– 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 43
دهۆک : 44
کەرکوک : 47
هەڵەبجە : 46
سۆران : 44
راپەرین : 44
گەرمیان: 48
بەشى پێشبینى / 3- 8- 2022