ناس کورد-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان پارتى و یەکێتى هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کێشەى سەرۆککۆمار و ئومێد دەکەن بگەنە ڕێککەوتن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاخەوان عەبدوڵا کە لە پشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە (3-8-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "ئێستا له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا گفتوگۆ هه‌یه و ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌نه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام هێشتا شتێكی كۆنكرێتی نییه كه چۆن ڕێككه‌وتن بكه‌ن".
دەشڵێت " پێش خۆپیشاندانی ڕۆژی شه‌ممه ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان ڕەتمان کردەوە کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکەین، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه دۆخه‌كه هێور بێته‌وه ئه‌وكاته په‌رله‌مان داوای دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كات".
بەوتەى شاخەوان عەبدوڵا، دانیشتنی په‌رله‌مان له‌م دۆخه‌دا زیاتر لایه‌نه‌كان هانده‌دات به‌ره‌و لێكترازان و به‌ره‌و ئیستیفزازكردنی یه‌كتری.
دەربارەی وەڵامی لایەنی سەدری بۆ دەسپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێم و مەسعود بارزانی، شاخەوان عەبدوڵا وتى " به‌فه‌رمی هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی من لێی تێبگه‌م پێویستیان به متمانه هه‌یه ئه‌وان متمانه‌یان به‌لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ماوه".