ناس کورد-
گەنجێک لە دهۆک کوژرا و کەسێکى تریش برینداربوو، بەهۆى شەڕى نێوان چەند گەنجێک و بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسى دهۆک (3-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، درەنگانى شەوى رابردوو لە کۆمەڵگەى شوقەى دابین 2 شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا روویداوە.
ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى شەڕەکەوە گەنجێکى 17 ساڵ کوژراوە و یەکێکى دیکەش برینداربووە.
بەوتەى پۆلیس، تۆمەتبارى رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.