ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دۆزینەوەى تەرمى کەسێکى بەرەچەڵەک تورکى رایگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تەرمەکە لە فلکەی زراعە لە بینایەک دۆزراوەتەوە، دوای گەیشتنی هێزەکان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کە کەسێک بەناوی (عیسی حلیل ئۆنەل)، بە رەگەز تورکە، تەمەن (٦٤) ساڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتووە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت.
پۆلیسى هەولێر دەڵێت، هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.