گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕاگەیەنرا

2022.08.03 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات تا رۆژانى شەممە و یەکشەمەی داھاتوو بەرزبوونەوەى پلەى گەرما بەردەوام بێت و دواتر روو لە نزمبوونەوە بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئاسمانی ھەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەئەنجامی ئەو بەرزە پەستانەی لەھەوای سەرەوەدا جێگیر بووە کە ماوەی چەند رۆژێکە بووەتە ھۆی رێگری لە بەرزبوونەوەی ئەو ھەوا گەرم و تا رادەیەک شێدارە بۆ ئاستەکانی سەرەوەی ھەواو مانەوەی بووتەوە ھۆی قەتیسبوون و بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە ڕووبەرێکی فراوانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر.

 

 دەشڵێت، بۆیە تا رۆژی شەممە و یەکشەمەی داھاتوو ئەم گەرمایە بەردەوامی دەبێت، بۆ سبەی پلەکانی گەرما لەھەندێ ناوچەدا بەرێژەی ١ پلە نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:

 

(سلێمانی ٤٣ بە ٢٨، ھەولێر ٤٤ بە ٣١ پلە ، دھۆک ٤٤ بە ٢٩ پلە ، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٢٩ پلە ، کەرکوک ٤٦ بە ٣٢ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٩ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٩ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٨ پلە ئەبێت.

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت بەشێوەی گرە با بەخێرای ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.