گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’رێککەوتنی نیشتمانی’’

بافڵ تاڵەبانى: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق دەکەین

2022.08.03 - 00:03
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق دەکەین

ناس کورد-

 

بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عێراق دەکەن و ئەرکی هەمووانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانى لە پەیامێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە".

 

دەقى پەیامەکە:

 

پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاساییکردنەوەی دۆخی عیراق دەکەین و ئەرکی هەموومانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین.

 

دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین.

 

ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عیراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.

 

داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەم بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت. هاوڵاتییانمان لە عیراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

٢ی ئابی ٢٠٢٢