کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له‌باره‌ى چاره‌نووسى پۆسته‌كه‌ى وه‌ك پارێزگارى سلێمانى له لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ناس كورد - ى وت، ئه‌و كه‌سانه‌ى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه قسه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌مان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسسیه‌كان له كاره‌كانمان نامان وه‌ستێنێ، چونكه ئێمه ده‌وڵه‌تدارى ده‌كه‌ین. . وتیشى، وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر جارێكى تر بۆ پۆستى پارێزگاى سلێمانى خۆى كاندید ناكاته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داخوازییه‌كانى خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه ده‌مێننه‌وه، و نابنه كاندیدى پارتى و یه‌كێتى بۆ وه‌رگرتنى پۆست، به‌ڵكو بیر له دروستكردنى شتێكى تازه ده‌كه‌نه‌وه. .