گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’گفتوگۆ و هەموارى دەستور’’

سەربەخۆکان هەڵوێستى خۆیان لەسەر دۆخى عێراق ئاشکراکرد

2022.08.02 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
سەربەخۆکان هەڵوێستى خۆیان لەسەر دۆخى عێراق ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارانى سەربەخۆ لە پەرلەمانى عێراق پشتیوانى خۆیان بۆ  دیالۆگی نیشتمانی هەمەلایەنە راگەیاند، بۆ چارەسەرکردنى دۆخى ئێستا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو پەرلەمانتارانە لە بەیاننامەیەکدا (2-8-2022) جەختیان کردووەتەوە، "لە ئەنجامی پێشهاتەکانی دۆخەکە و قەیرانی ئێستای نەتەوەیی و بۆ ئەوەی ئاشتی مەدەنی بپارێزرێت و وڵات بەرەو ئاژاوە نەکێشرێت، دووپاتی دەکەینەوە کە چارەسەرکردنی قەیرانەکە پێویستی بە دیالۆگێکی نیشتمانی هەمەلایەنە هەیە کە جیاواز بێت لە دیالۆگەکانی پێشوو کە تێیدا هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بەبێ جیاوازی و پەراوێزخستن بەشداری بکەن بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی گشتگیر کە بەرژەوەندی گشتی بەرەو پێش ببات".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە "ئێمە پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکان دەکەین لەم ڕووەوە، بە مەرجێک ئەم دەستپێشخەرییانە جیاوازییەکی ڕوون لە ڕەفتار و میتۆدەکانى پێشوو لەخۆ بگرن".

 

پەرلەمانتارانى سەربەخۆ دەڵێن "لە هەمان كاتدا هەوڵ دەدەین هەندێك بڕگەی دەستوور هەموار بكەینەوە كە رێگر بوون لەبەردەم گەشەسەندنی سیاسیدا، هەمواركردنەكەش بكرێتە وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی خەڵك لە رەتكردنەوەی پشک پشکێنە و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران".

 

- محەمەد نووری عەزیز

فەرشی سالم

- حسێن حەبیب

-سەعد عەواد

- ئوسامە ئەلبەدر

کازم ئەلفەیاد

- نازم الشیبلی

-داود عیدان

حەیدەر الشمخی

-نیسان زایر

- یاسر و تۆت

- بانگەوازی الکریتی

-حەمید الشیبلاوی