گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانتارێکى پارتى: پارەى کارەباى مۆلیدە مەدەن

2022.08.02 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: پارەى کارەباى مۆلیدە مەدەن

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان داوا لە دانیشتوانى دهۆک و زاخۆ دەکات پارەى مۆلیدە نەدەن و تەنها پارەى هەشت کاتژمێر بدەن نەک 11 کاتژمێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد (2-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ناکرێت مۆلیدەکان 11 کاتژمێر کارەبایان دابێت لەکاتێکدا حکومەت 16 کاتژمێر کارەباى داوە، چونکە ئەوە دەکاتە 27 کاتژمێر لە شەو و رۆژێکدا.

 

داواشى لە خەڵکى دهۆک و زاخۆ کردووە تەنها پارەى هەشت کاتژمێر کارەبا بدەن نەک 11 کاتژمێر "هەر خاوەن مۆلیدەیەد داواى پارەى 11 کاتژمێر کرد یەک دینارى مەدەنێ".