گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستێکى نوێ لە ئەمەریکاوە لەبارەى دۆخى عێراق

2022.08.02 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لە ئەمەریکاوە لەبارەى دۆخى عێراق

ناس کورد-

 

باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا پشتگیریی خۆى بۆ بانگەوازەکانی ئەم دواییە راگەیاند کە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بەشداری گفتوگۆیەکی نیشتمانی بنیاتنەر بکەن کە بتوانێت گرژییەکانی ئێستا کەم بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، "ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە دووپات دەکەینەوە، و هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە پابەند بن بە ناتوندوتیژی و سەروەری یاسا لە بەکارهێنانی مافە دەستوورییەکانیان".

 

رۆژی دووشەممە 1-8-2022، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد، لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا.