ناس کورد-
ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق بڕیاریدا لەسەر دروستكردنی بنكەى سەربازى لەسەر سنوورەكانی عێراق و توركیا لەسەر بنەمای راسپاردەكانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئاسایش.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە (٢ی ئابی ٢٠٢٢)، ئەنجومەنى وەزیران میوانداری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوای گشتی عەبدولئەمیر ئەلشەمەری و ژمارەیەک سەرکردەی ئەمنی کردووە و پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئەمنی وڵاتدا کرد و هەڵسەنگاندنیان بۆ ئاسایشی سنووری عێراق و تورکیا کرد.
ئاماژهی بهوهشكرد، "لهبهر رۆشنایی ئهوهی باسكرا، ئهنجومهنی وهزیران رێككهوتووە لهسهر پهسهندكردنی راسپاردهكانی لیژنهی ههڵسهنگاندنی ئاسایشی سهبارهت به سنووری عێراق و توركیا بۆ دابینكردنی (30) ملیار دینار، کە 20 ملیار دینار بۆ دروستکردنی بنکە و هەروەها ١٠ ملیار دینار بۆ ئۆتۆمبێلى سەربازى دەبێت".
بەپێی راگەیەنراوەکە "وەزارەتی دارایی بەبڕی 42 ملیار دینار پارەی فەرماندەیی هێزەكانی سنوور دەدات، بەپێی ئەو میكانیزمەی لەبڕیاری (15ی ساڵی 2022)ی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی پێكراوە و گواستنەوەی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان".