ناس کورد-
تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت و نزیکی مەرگ دەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى تیمەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، نێچیرڤان بدیع جگە لە خوێن بەربوون هەردوو چاوەکانی کەم بینا بوە و ژانێکی زۆریشی لە هەردو گورچیلەکانیشی هەیە و هەروەها کۆڤان تاريق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بوە باری تەندروستی تێکچووە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
دۆخی گیراوانی بادینان دوای مانگرتن مەترسیدارە
بۆ ڕای گشتی ..
بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان..
بۆ یۆنامی ..
بۆ کونسلگەری و نێردە دیپلۆماتیەکان ..
باری تەندروستی سزادراوانی مانگرتوی چاکسازی هەولێر بە گشتی و شیلادزێ بەتایبەت بەرەو خراپی و ترسناکی دەچێت لە نێوانیان دا نێچیرڤان بدیع جگە لە خوێن بەربوون هەردوو چاوەکانی کەم بینا بوە و ژانێکی زۆریشی لە هەردو گورچیلەکانیشی هەیە و هەروەها کۆڤان تاريق ئەمڕۆ توشی نەخۆشی پێست بوە باری تەندروستی تێکچوە و ئەمجەد یوسفیش ڤایرۆسی جگەر و بەهۆی مانگرتنەوە باری تەندروستی تێکچوە و هەروەها ژمارەیەکی تریش لە مانگرتوان کە بە هەمان ماددەی سزادراوانی بادینان لە چاکسازین و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
داوا دەکەین بەهانایانەوە بچن و خەریکە نزیکی مەرگ دەبنەوە..
هەروەها ئەمڕۆ ١٣ کەسی تر لە ئاسایشی گشتی هەولێر لە نێویاندا هەریەک لە سەدرەدین سلێمان و شەوکەت شەرەفانی و ئەکرم ئامێدی مانیان گرتوە بەهۆی ئەوەی کە سێ ساڵ و سێ مانگە ڕاگیراون دادگایی ناکرێن .
تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی سزادراوانی بادینان
٢/٨/٢٠٢٢