ناس کورد-
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە سلێمانى سێ کەسیان بەتۆمەتى تەقەکردن دەستگیركرد، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەیەك فیشەك و شانەی چەكدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر 3 پارچە چەك لە جۆری 1 كڵاشینكۆف ، 2 دەمانەچە و چەندین فیشەك و شانەی چەكدا لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە .
دەقى راگەیەنراوەکە:
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە تەقەیان كردبوو ، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە چەكێك و ژمارەییەك فیشەك و شانەی چەكدا .
دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكەن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر 3 پارچە چەك لە جۆری 1 كڵاشینكۆف ، 2 دەمانەچە و چەندین فیشەك و شانەی چەكدا لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە .
لەئێستادا تۆمەتباران :
أ ، ج ، م لەدایكبووی 1990
ز،ر،ج لەدایكبووی 1997
م ، ل ، غ لەدایكبووی 1990
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان