گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هاتوچۆى سلێمانی پلانى راییکردنى مامەڵەى شۆفێران دەگۆڕێت

2022.08.02 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى سلێمانی پلانى راییکردنى مامەڵەى شۆفێران دەگۆڕێت

ناس کورد-

 

هاتوچۆى سلێمانى جێبەجێکردنى پلانێکى نوێی راگەیاند، بە ئامانجى خێراترکردنى راییکردنى مامەڵەى هاوڵاتییان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ، لەدواى جێبەجێکردنى ئەو پلانە، لە ٠١/٠٨/٢٠٢٢ سەرجەم کاری گشتی ( مامەڵەی ڕاییکراو) بریتی بووە لە (١٠٢٩) مامەڵە لە ڕۆژێکدا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لۆدێکی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دروست بووبوو کە بەهۆیەوە مامەڵەی هاوڵاتییان دوا دەکەوت و کاتێکی زۆرتریان پێ دەچوو تا بتوانن مامەڵەکانیان تەواو بکەن، لەم روانگەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دوای داڕشتنی پلانی وورد توانرا میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ ئاسانکاری هاوڵاتییان لە تەواوکردنی مامەڵەکانیاندا بەشێوەیەکی خێراتر.

لەو پلانانەی کە هاتووچۆی سلێمانی لە ئێستادا پەیڕەوی دەکات بریتییە لە:

 

١. نەهێشتنی  ڕۆتینی نووسراوەکان لە ئیمزاو سەردانیکردنی ژوورەکان.

 

٢. کەمکردنەوەی هەنگاوەکانی مامەڵە و یەکخستنی ژوورەکان کە وا دەکات هاوڵاتی بە یەکجار نۆرەگرتن چەند کارێک تەواو بکات و هەروەها لەبری ئەوەی لە چەند ژوورێک هاوڵاتییەکە پسووڵە ببڕێت لە یەک شوێندا دەتوانێت بەشی پسوڵە تەواو بکات.

 

٣. ڕێکخستنەوە و دابەشکردنەوەی ئەفسەر و کارمەندان و پێدانی دەسەڵات بە ئەفسەرەکان لە ڕێگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ بەڕێوەبەری بەش و هۆبەکان.

 

٤. ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکان و لابردنی سنووردارکردنی مامەڵە، هەروەها درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردنی پشتگیری کۆمپانیاکان.

٥. زۆرکردنی لیژنەکانی پشکنین لە (٣) لیژنەوە بۆ (٩) لیژنە و بڵاوەپێکردنیان بەسەر تاقیگەکانی پشکنینی ئوتومبیلدا.

 

ئەگەر وەک نموونە ژمارەی تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان وەربگرین لە چەند رۆژێکی مانگەکانی رابردوو و ئێستادا دەبینین کە پلانەکە سەرکەوتوو بووە و مامەڵەی هاوڵاتییان زیاتر تەواو دەکرێت و بە کاتێکی کەمتر.

 

لە٢٦/٠٥/٢٠٢٢  سەرجەمی کاری گشتی (مامەڵەی ڕاییکراو) بریتی بووە لە (٦٣٠) مامەڵە لە رۆژێکدا

 

لە٢٦/٠٦/٢٠٢٢ سەرجەمی کاری گشتی (مامەڵەی ڕاییکراو) بریتی بووە لە (٧٦١) مامەڵە لە رۆژێکدا.

 

لە دوای جێبەجێکردنی پلانەکان لە ڕێکەوتی ٢٦/٠٧/٢٠٢٢ سەرجەم کاری گشتی ( مامەڵەی ڕاییکراو) بریتی بووە لە ( ٩٢٧) مامەڵە لە ڕۆژێکدا.

 

هەروەها لە ٢٧/٠٧/٢٠٢٢ سەرجەم کاری گشتی ( مامەڵەی ڕاییکراو) بریتی بووە لە (٩٤٢) مامەڵە لە ڕۆژێکدا.

 

لە ٠١/٠٨/٢٠٢٢ سەرجەم کاری گشتی ( مامەڵەی ڕاییکراو) بریتی بووە لە (١٠٢٩) مامەڵە لە ڕۆژێکدا.