گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەدر لەبارەی کشانەوە لە پەرلەمان بڕیاری نوێی دا

2022.08.02 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر لەبارەی کشانەوە لە پەرلەمان بڕیاری نوێی دا

ناس کورد-

ساڵح محەممەد عێراقى، وەزیرى موقتەدا سەدر، داوا لە لایەنگرانى ڕەوتی سەدر دەکات باڵەخانەی پەرلەمان چۆڵ بکەن و لەبەردەم باڵەخانەکە و دەوروبەری بمێننەوە، هاوکات دەشڵێت، چاوەڕوانی ڕێنمایی زیاتر بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیرەکەی سەدر لە پەیامێکدا بۆ خۆپیشاندەران (سێشەممە 2-8-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی پەرلەمان ئازادکرا و کرا بە پەرلەمان بۆ گەل، سوپاس بۆ خوای گەورە و هەوڵی شۆڕشگێڕە قارەمانەکان، بۆیە چەند بڕیارێکمان دەرکرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین بینای پەرلەمان چۆڵ بکەن و لە دەوروبەری پەرلەمان بمێننەوە تاوەکو 72 کاتژمێری داهاتوو." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەردەوامیدان بە گردبوونەوەکە و مانەوەتان گرنگە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانتان." 

 

لە یەکێکی دیکە لە ڕێنماییەکانی وەزیرەکەی سەدر بۆ لایەنگرانیان، هاتووە، " ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵی هەینی بۆ یەکگرتوویی بەغدا و بابل و کوت و کەربەلا و نەجەف لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كداین له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ئاگاداربوون له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویستن."