گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان وەڵامی عومەر فەقێ دەداتەوە

2022.08.02 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان وەڵامی عومەر فەقێ دەداتەوە

ناس کورد- 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی عومەر فەقێی دایەوە کە باسی لە دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان کردبوو، وەزیری پەوەردە ڕایگەیاند، خۆی قسەکەی کرد و خۆشی ڕوونکردنەوەی دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 2-8-2022) لەبارەی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان و فرۆشتنی، ڕایگەیاند، "ئەو کاکەیەی لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنییەوە باسی لەو حاڵەتە کرد، پاش 10 خولەک لەوە ڕوونکردنەوەی دا و وتی، ئەوەی من وتوومە لە چوارچێوەی ئەو گزیانەدا بووە کە وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کردووە." 

 

وتیشی، "من نازانم ئەو بەڕێزە ئەو قسەیەی بۆ کرد، تەنها دەڵێم، خۆی قسەکەی کرد و خۆشی ڕوونکردنەوەی دا، نوقتە سەری دێڕ." 

 

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە لەکاتی ئاشکراکردنی ئەنجامەکاندا، وتمان 111 حاڵەتی گزیکردن هەبووە، گزی لە ئەمەریکاش هەیە هەر لە کوردستان نییە." 

 

باسی لەوەشکرد، "ئەوەی گرنگە پرسیارەکانی ئێمە بەهیچ جۆرێک پێش تاقیکردنەوەکان نەتوانراوە دەست هیچ کەسێک بکەوێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێکارانەی گرتوومانەتەبەر." 

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کەسایەتیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، عومەر فەقێ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە هەموو ڕۆژێکی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر 9:00 پرسیاری تاقیکردنەوەکانی کڕیوە، دواتریش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو حاڵەتەی باسی کردووە وەزارەتی پەروەردە لێکۆڵینەوەی کردووە و ئەو کەسانەی دەستگیرکردووە.