گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیر و پەرلەمانتاری تێدایە

هەرێم؛ 72 بەرپرسی پلە باڵا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

2022.08.02 - 12:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ 72 بەرپرسی پلە باڵا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

ناس کورد- 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا 12 وەزیر و بریکاری وەزیر و پەرلەمانتارێک و 34 بەڕێوەبەری گشتی ڕووبەڕووی دادگای دەستپاکی کراونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 2-8-2022) ڕایگەیاند، "لەماوەی ساڵانی 2017 تاوەکو 2022، 72 کەسی پلەباڵا وەک تۆمەتبار لەلایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە." 

 

وتیشی، "ئەو پلە تایبەتانە، شەش کەسیان وەزیر بوون، شەش کەسیان بریکاری وەزیر، یەک کەس سەرۆکی دەستە، پێنج ڕاوێژکار، یەک پەرلەمانتار، 34 بەڕێوەبەری گشتی، یەک پارێزگار، چوار سەرۆکی فەرمانگە، پێنج قائیمقام و هەشت کەسیشیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوون، کە سەرجەمیان دەکاتە 72 کەس." 

 

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ژمارانە ڕێژەی ڕاستەقینەی گەندەڵی نییە لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو ئەوانەیە کە بە دەستی ئێمە گەیشتووە، ئەگەرنا بێگومان ژمارەکان زۆرترن، ئەوەی ئەرکی ئێمەیە بەدواداچوون و لێکۆلینەوەیە و سزادان کاری کاری دادگای دەستپاکییە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "داوا لە ئەنجومەنی دادوەری دەکەین کە زۆری کەیسەکانی گەندەڵی بە هەند وەربگرن و دادگایەکی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی تەرخان بکرێت، چونکە ڕاستە کەیسەکانی گەندەڵی هێندە زۆر نین، بەڵام بەراورد بە ڕابردوو زیادی کردووە."