گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتە بە شێرپەنجە

لە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانەوە هۆشداری بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت

2022.08.02 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
لە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانەوە هۆشداری بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی ژمارەی توش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە، دەشڵێت، ماوەی نۆ ساڵە ئامێری پشکنینی پێکهاتەی شێرپەنجەیی و پێکهاتە پارێزەرەکان لە کوالیتی کۆنترۆڵی جۆری خۆراک لەکار کەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، " ماوەی نۆ ساڵە ئامێری پشکنینی پێکهاتەی شێرپەنجەیی و پێکهاتە پارێزەرەکان لە کوالیتی کۆنترۆڵی جۆری خۆراک لەکار کەوتووە و بە بیانووی بێ بنەما چاک ناکرێتەوە، یاسای مافی بەکار بەر لەپەرلەمانی کوردستان دەرچووەو چەندین ساڵە کاری پێناکرێت، هەروەها ژمارەی توش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بازاڕەکانی سەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێم پڕن لە خۆراکی تەزویر و تەقلید و قاچاغ، کاتێک لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەستی بەسەردا دەگیرێت دادگا بەهیچ جۆرێک کەیسەکانیان یەکلایی ناکاتەوە." 

 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕوام وایە کە ئاسایشی خۆراک لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ جاری چوارەم  پێشنیازم کرد لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر بانگهێشتی وەزیری بازرگانی بکات و ڕوونکردنەوەی پێویست بدا لەم بارەیەوە، بەڵام تەواوی ئەندامانی لێژنە ڕەتیان کردەوە کە وەزیری بازرگانی بانگهێشت بکرێت و ئاسایشی خۆراک هیچ گرفتێکی ئەوتۆی نیە." 

        ‌