گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لایەنێکی دیکەی عێراقی داوا دەکات پەرلەمان نەمێنێت و سیستمی سەرۆکایەتی بگەڕێتەوە

2022.08.02 - 09:36
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنێکی دیکەی عێراقی داوا دەکات پەرلەمان نەمێنێت و سیستمی سەرۆکایەتی بگەڕێتەوە

ناس کورد- 

بزوتنه‌وه‌ی ئیمتیدادی عێراقی داوا ده‌كات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، پێویستە ده‌ست بۆ گۆڕینی سیسته‌می حكومڕانی وڵات ببرێت و له‌ په‌رله‌مانییه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بزووتنەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، " ئامانجی بزوتنه‌وه‌كه‌مان گۆڕانکارییە لە ده‌ستوور و گۆڕینی شێوه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، بۆ دەربازبوون وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە، پێویستە سیستمی بەڕێوەبەرن بۆ سه‌رۆكایه‌تی یان نیمچه‌ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕدرێت، هەروەها هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ بێت و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هەڵبوەشێتەوە." 



بزووتنه‌وه‌ی ئیمتیداد یەکێکە لەو لایەنە سیاسییانەی دوای خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی به‌غدا درووست بووه‌ و خاوەنی نۆ کورسییە لە پەرلەمانی عێراق.