گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما ڕاگەیەنرا

2022.08.02 - 09:02
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە شەپۆلی گەرمای بەتین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە 3-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەورێکی کەم لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم، سلێمانی ٤٤ بە ٢٩، ھەولێر ٤٥ بە ٣٢ پلە، دھۆک ٤٤ بە ٣٠ پلە، ھەڵەبجە ٤٥ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣٣ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٩ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٣٠ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٩ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە تا سەرەتای ھەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و رۆژی شەممە ٦-٨-٢٠٢٢ پلەکانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەکاتەوە.