گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراقی پاش 30ى تەموز

توێژەرێک: کورد بەمەرجێک رازى بێت بە هەموارى دەستور و سیستەمى سەرۆکایەتى

2022.08.01 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
توێژەرێک: کورد بەمەرجێک رازى بێت بە هەموارى دەستور و سیستەمى سەرۆکایەتى

ناس کورد-

 

بەرێوەبەری سەنتەری فەرەنسی بۆ توێژینەوەكانی عێراق پێیوایە دەبێت کورد ئامادەیی خۆی دەرببڕێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستورى عێراق، بەڵام بە مەرجی پەڕینەوە لەفیدراڵییەوە بۆ کۆنفیدراڵی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. عادل باخەوان (1-8-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کورد دەبێت بەڵێ بکات بۆ گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، بە مەرجێک شیعەش بەڵێ بکەن بۆ کۆنفیدراڵی هەرێمی کوردستان.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

ئەو هەڵانەی کە کورد نابێت ئێستا بیانکات!

 

عادل باخەوان

 

۱. سەماحەتی سەید موقتەدا  سەدر ڕاستدەکات کە دەیەوێت  دەستور هەمواربکاتەوە، چونکە ئەو دەستورەی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندی عێراقیەکاندا نیە.

 

۲. هەروەها شێخ قەیس خەزعەلی ڕاستدەکات کاتێک پێیوتم: عێراق هەرگیز نابێت بە وڵاتێکی سەقامگیر بەبێ کۆنفیدراڵی بۆ کوردستان.

 

۳. من پێموایە کورد هەڵە دەکات گەر هەر لە ئێستاوە ئۆپۆزیسیۆنی خۆی بۆ هەموار کردنەوەی دەستور دەرببڕێت. ئەم دەستورە ئیفلیجە و تەنها مورەکەبە لەسەر وەرەقە.

 

٤. بەبۆچوونی من کورد دەبێت ئامادەیی خۆی دەرببڕێت بۆ هەموارکردنەوەی دەستور بەڵام بە مەرجی پەڕینەوە لەفیدراڵییەوە بۆ کۆنفیدراڵی!

 

٥. واتە بەڵێ بۆ گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، بە مەرجێک برایانی شیعەش بەڵێ بکەن بۆ کۆنفیدراڵی هەرێمی کوردستان.

 

٦. ئەمەش دڵی سیاسەتە : واتە شتێک لە بەرامبەر شتێکدا، نەک ڕەتکردنەوەی شتێک بە ڕەهایی.

 

۷. کورد دەبێت تێبگات لەوەی کە عێراقی پاش ۳٠ تەموز هەرگیز عێراقی پێش ۳٠ تەموز نییە و کاتی ئەوە هاتوە لە هاوکێشە کۆنەکان بێنەدەرەوە.

 

۸. هەڵەیەکی دیکە ئەوەیە کە پێمانوابێت داگیرکردنی پەرلەمان لەلایەن سەدرەوە کۆتایی یاریەکەیە! نە ئیتار هێندە لاوازە کە وا بە ئاسانی فڕێبدرێتە پەراوێزەوە، نە تەیاریش هێندە بەهێزە کەبتوانێت کودەتا بکات.

 

۹. کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێت لەوە تێبگات کە هیچ حکومەتێک بە سەماحەتی سەید موقتەدا دروستنابێ، بەڵام لە هەمانکاتیشدا هیچ حکومەتێک بەبێ ئەو دروستنابێ! ئیتر عێراقی نوێ بەم شێوەیەیە و دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.