ناس کورد-
فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى داوا لەلایەنە ناکۆکەکانى شیعە دەکات دەستپێشخەرییەکەى نێچیرڤان بارزانى بۆ کۆبوونەوە لە هەولێر قبوڵ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میرانى لە پەیامێکدا بۆ لایەنە ناکۆکانى شیعە ئاماژەى بەوەکردووە"هەولێر ماڵی خۆتانە و بەبێ هیچ فشار یان ترساندنێک وەرن بۆ ئەو شارە، شارێک ئەجێندای دەرەکی حوکمی ناکات".
دەشڵێت "هەولێر لێتانەوە نزیکە و زۆرینەتان ئەوە دەزانن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵتان دەبێت."
میرانى دۆخى ئێستا بە بۆمبێکى تەوقیتکراو دادەنێت و جەخت لە پوچەڵکردنەوەى دەکاتەوە "چارەسەرەکانى پێش ئێستا چارەسەر نەبوون و تەنیا هێورکەرەوە بوون".