ناس کورد-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی پێشهاتەکانی بەغدا داوای "دانبەخۆداگرتن"ی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشهاتەکانی بەغدا دەکات. تورکیا ئومێدەوارە ئەو ناڕوونییە سیاسییەی کە زەمینەی بۆ پێشهاتەکانی عێراق خۆشکردووە لە زووترین کاتدا بڕەوێنرێتەوە و بەبێ دواکەوتن حکوومەتێکی گشتگیر، توانای نوێنەرایەتییەکی بەهێز لەسەر بنەمای چاوەروانییەکانی گەلی عێراق پێکبهێندرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە رێز لە مافی عێراقییەکان دەگرین لە رێگەی دیموکراسیەوە بۆچوون و چاوەڕوانییەکانی خۆیان دەربڕن. لەم چوارچێوەیەدا جەخت لەسەر دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پاراستنی سستەمی گشتی دەکەینەوە. داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بە ژیرانە و دانبەخۆداگرتن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن".