گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سێ بڕیار لە کازمییەوە

2022.08.01 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
سێ بڕیار لە کازمییەوە

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە خۆپیشاندەران کرد هەماهەنگ بن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و گفتوگۆی نیشتیمانى بۆ دانانى نەخشەرێگاى چارەسەر ئامادە بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى (1-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ پاراستنى دەوڵەت و دامەزراوەکانى، داوا لە هەمووان دەکات پشتیوانى دامەزراوەکان بگەن لەرێگەى ئەم سێ خاڵەوە:

 

1-خۆپیشاندەران هاریکارى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بکەن و ڕێز لە دامەزراوەکانى دەوڵەت بگرن و چۆڵیان بکەن.

 

2-هێزە ئەمنییەکان بەرگرى لە موڵک و ماڵى گشتى و تایبەت و دامەزراوە فەرمییەکان بکەن، رێگرى لە هێرشکردنە سەریان بکەن بەرێگەى یاسایی.

  

3-گفتوگۆیەکى نیشتیمانى دەستپێبکات بۆ دانانى نەخشەڕێگاى چارەسەر لەڕێگەى پێکهێنانى لیژنەیەکەوە کە نوێنەرى هەموو لایەنەکانى تێدا بێت.