گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دابەزینى کتوپڕى نرخى نەوت..نزمترین لە پێنج مانگدا

2022.08.01 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
دابەزینى کتوپڕى نرخى نەوت..نزمترین لە پێنج مانگدا

ناس کورد-

 

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى کتوپڕ دابەزى و نزمترین ئاستى لەپێنج مانگدا تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوتی خاوی سوکی ئەمریکی NYMEX لەمامەڵەکانى ئەمڕۆ دووشەممە 6% دابەزی و گەیشتە ئاستێکی نزیک لە 92 دۆلار و زیاتر لە 6 دۆلاری لەدەستدا بۆ هەر بەرمیلێک، پێش ئەوەی هەندێک لەو زیانانە کەم بکاتەوە و بگاتەوە ئاستى 94 دۆلار، ئەوەش بەپێی پێگەى (investing) ى سعودى.

 

هەروەها  نەوتی خاوی برێنت بۆ ئاستێکی نزیک لە 99 دۆلار دابەزی و نزیکەی 4.5 دۆلارى لەدەستدا بۆ هەر بەرمیلێک، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئاستی 100 دۆلار.

 

دابەزینی لەناکاوی نرخەکان چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی ئۆپێک + دێت لە چوارشەممەی داهاتوودا.

 

چاوەڕوانییەکانی چاودێران سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک + لە نێوان سەقامگیربوون لە ئاستەکانی ئێستادا جیاوازە، لە کاتێکدا پێشبینییەکى لاواز هەیە بۆ زیادبوونى ئاستى بەرهەمهێنان لە ژێر ڕۆشنایی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ فشارخستنە سەر بەرهەمهێنەران، بەڵام دابەزینی نرخەکان ڕەنگە ڕێگری لەو هەنگاوە بکات.