ناس كورد-
قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق داوا لە خۆپیشاندەرانى چوارچێوەى هەماهەنگى دەکات بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
خەزعەلى لە تۆمارێکى دەنگیدا ئاماژەى بەوەکردووە، شەقامەکان پڕبوون لە خۆپیشاندەران، بگەڕێنەوە ماڵەکانتان.
پێشتر سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا داوای لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، نەچنە ناوچەی سەوز.
مالیکی لە تۆمارێکی دەنگیدا، (١ی ئابی ٢٠٢٢) دەڵێت "سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازەکە بۆ خۆپیشاندان، کە ئامانجی برایان بوو لە لیژنەی ئامادەکاری بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ چەسپاندنی بەرگری لە دەوڵەت و دامودەزگاکانی و دەستوور".
جەختیشیکردووەتەوە کە هیچ کەسێک پێشێلکارى نەکات كه بتوانرێت وهك پێشێلكارییهكی دهستووری یان سهرپێچییهك تۆمار بكرێت بهرامبهر هیچ یهكێك له دامهزراوهكانی دهوڵهت و روبەڕووى هێزە ئەمنییەکان نەبنەوە.