گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تۆمارێکى دەنگى مالیکى سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان بڵاوکرایەوە

2022.08.01 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمارێکى دەنگى مالیکى سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا داوای لە خۆپیشاندەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، نەچنە ناوچەی سەوز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیکی لە تۆمارێکی دەنگیدا، (١ی ئابی ٢٠٢٢) دەڵێت "سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازەکە بۆ خۆپیشاندان، کە ئامانجی برایان بوو لە لیژنەی ئامادەکاری بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ چەسپاندنی بەرگری لە دەوڵەت و دامودەزگاکانی و دەستوور".

 

جەختیشیکردووەتەوە کە هیچ کەسێک پێشێلکارى نەکات كه‌ بتوانرێت وه‌ك پێشێلكارییه‌كی ده‌ستووری یان سه‌رپێچییه‌ك تۆمار بكرێت به‌رامبه‌ر هیچ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و روبەڕووى هێزە ئەمنییەکان نەبنەوە.