گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەناردە و داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى رابردوو ئاشکراکرا

2022.08.01 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
هەناردە و داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى رابردوو ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

لەمانگى رابردوودا عێراق زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە کە داهاتەکەى زیاترە لە 10 ملیار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى نەوتى عێراق لە بەیاننامەیەکدا (1-8-2022) رایگەیاند “کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە تەموزدا 102 ملیۆن و (385) هەزار و (49) بەرمیل بووە، بە داهاتی (10.608) ملیار دۆلار”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "كۆی گشتی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بۆ مانگی تەموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە (99) ملیۆن و (965) هەزار و (94) بەرمیل، لەکەرکوکیشەوە دوو ملیۆن و 344 هه زار و 536 به رمیل هەناردەکراوە".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تێکڕای هەناردەى ڕۆژانە گەیشتووەتە (3) ملیۆن و (303) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل زیاتر لە (103.60) دۆلار بووە.