گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

خەزعەلى خۆپیشاندەرانى چوارچێوەى هەماهەنگى ئاگاداردەکاتەوە

2022.08.01 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى خۆپیشاندەرانى چوارچێوەى هەماهەنگى ئاگاداردەکاتەوە

ناس کورد-

 

قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عەسائیبى ئەهلى حەق داواى لە خۆپیشاندەرانى چوارچێوەى هەماهەنگى کرد نەچنە ناو ناوچەى سەوز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلى (1-8-2022) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، چونە دەرەوەى لایەنگرانى چوارچێوە دژی کەسێک یان گروپێک نەبووە، بەڵکو بۆ خاتری عێراق و حکومەت و پەرلەمانەکەیەتى.

    

جەختیشیکردووەتەوە، رێگە مەدەن هیچ کەسێک پێشێلکارى بەرانبەر هێزە ئەمنییەکان بکات و نەچنە ناو ناوچەى سەوز.

 

لایەنگرانى چوارچێوەى هەماهەنگى کاتژمێر پێنجى ئێوارە لەدەوروبەرى ناوچەى سەوزى بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.  

  

 چوارچێوەى هەماهەنگى جەختدەکاتەوە، ئامانج لەو خۆپیشاندانە "پشتیوانى شەرعیەت و پاراستنى دام و دەزگاکانى دەوڵەتە".  

  

لیژنەى ڕێکخەرى خۆپیشاندانەکە پێشتر جەختیکردەوە کە خۆپیشاندانەکە لەشەقامى بەرەو پردى هەڵواسراو ئەنجام دەدرێت و خۆپیشاندەران ناچنە ناو ناوچەى سەوز.