گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سزادراوانى بادینان ’’مانگرتن ناشکێنن’’

2022.08.01 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
سزادراوانى بادینان ’’مانگرتن ناشکێنن’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سزادراوانى بادینان سورن لەسەرمانگرتن لە خواردن تا ئەو مافە یاساییانەی هەیانە پێان دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

روپاک ئەحمەد (1-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانى سزادراوانى بادینانیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە بەشێکیان دۆخى تەندروستیان تێکچووە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەسەرکردنەوەی سزادراوانی بادینان کە چەند ڕۆژێکە مانیان لەخواردن گرتووە.

 

لە سەردانەکەدا چاومان کەوت بە هەریەك لە بەڕێزان شێروان شێروانی،نێچیروان بەدیع. ئەمجەد ڕێکانی دوای چەند کاتژمێرێك لە گفتوگۆکردن ئەوان سوربوونی خۆیان دوپات کردەوە لەسەرمانگرتن لە خواردن تاکو ئەو مافە یاساییانەی هەییانە پێان نەدرێت، لەوانە بێ بەشکردنیان لە ئازادکردنی بەمەرج، کەئەمەش زوڵمێکی ترە لێێان دەکرێت. کۆمەڵێک سزادراوی تر هەن دوور لەیاسایی بنەماکانی دادگاییکردن، کە لەساڵی2018 وە بێ بەش کراون لەمافی ئازادکردنی بەمەرج  بەبڕیارێکی دادگایی تەمیز.

 

بەگشتی بارودۆخی، نێچیروان بەدیع، باش نەبوو خوێن دادەنێت بەهۆیی کاریگەری مانگرتنی لەخواردن، ئەمجەد ڕێکانی دوایی ئەوەی لەزیندانی ئاسایش دەگوازریتەوە چاکسازی گەوران پشکنینی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت توشی ڤایرۆسی جەرگ بووە.

 

هەربۆ بەدواداچونی زیاتر چاومان کەوت بەچەند سزادراویی تر کە مەشمولن بە ئازادکردنی بەمەرج بەڵام بێ بەش کراون لەو مافە بەبڕیارێکی دادگایی تەمیز.

 

 هەروەها چاومان کەوت بە بەڕیز مامۆستا ئیسماعیل سووسەی بۆ بەدواداچوونی زیاتری کەیسەکەی.