گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

2019.08.06 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانى هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان  بەرامبەر بە 120 هەزار و 250  دیناری عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 200 دینارە. . بەهۆی کێشەکانی بەڕیتانیا و ئێرانیشەوە نرخی پاوەن بەردەوام بەرەو دابەزین دەچێت و   نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 121 دۆلاری ئەمریکییە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە  6ی ئابی 2019  بەرامبەر بە 120 و 250 هەزار دیناری عێراقییە. . فەرید محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی پاوەن بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەردەوام بەرەو دابەزین دەچێت، ئەوەش بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەڕیتانیا لەلایەن ئێرانەوە، کە نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 121 دۆلاری ئەمریکییە. . هەروەها، نرخی تمەن 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10  هەزار و 300  دینارە. .   هاوکات 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 145 هەزار و 500دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 800  دینارە.   . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 124 دۆلارە. .