گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فراکسیۆنی یەکێتی هەڵوێستی لەسەر داواکەی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند

2022.08.01 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنی یەکێتی هەڵوێستی لەسەر داواکەی نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکانی عێراقی لە ھەولێر کارێکی زۆر باشە، بەدەمیەوە نەیەن عێراق بەرەو تونێلی تاریک دەڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 1-8-2022) بە میدیای فەرمیی پارتیی راگەیاند، "ئەو دۆخەی لەناو ماڵی شیعە هەیە ڕەنگدانەوەی خراپی ھەیە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی و ئاسایش و متمانەی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوە، بۆیە چارەسەرێکی بەپەلەی پێویستە کە نەگاتە ئاستی خوێنڕشتن و یەکتر شکاندن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکانی عێراقی لە ھەولێر کارێکی زۆر باشە، لایەنی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەدەم داواکارییەکەی سەرۆکی ھەرێمەوە ھاتوون، ئەمەش ھەنگاوێکە لە کاتی خۆیدایە و پێمان وایە کێشەکانی عێراق ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ھەرێمی کوردستان، بۆیە چارەسەرکردنی چارەسەری کێشەی ھەموو عێراقە بۆیە لە کاتێکی گونجاوه‌ و کارێکی باشە".



ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەربێت و ئەو دۆخەی عێراق بەو شێوەیە بەردەوامبێت عێراق بەرەو تونێلێکی نادیار دەڕوات، ھەردوو لای ناکۆک ھێزی چەکداریان ھەیە بۆیە باشترین چارەسەر گفتوگۆیە و لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێت، ئێمە پێمان وابوو، ڕەوتی سەدر لە ژێر سەقفی پەرلەمان چاکسازی بکردایە لەوێش زیاتر کاریگەری دەبوو زۆرجار شەقام ئامانجەکە ناپێکێت".

 

سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتیی ده‌شڵێت "دوو رێگا لەبەردەم لایەنە عێراقییەکان ھەیە، یەکەم ئەمەی بەڕێز سەرۆکی ھەرێم کردوویەتی داوای گفتووگۆ دەکات بۆ قبوڵکردنی یەکتری، ڕەتکردنەوەی واتە نازاندرێت عێراق بەرەو کوێ دەڕوات ئەوەش باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردن تاوەکو دۆخەکە بەرەو خراپ نەڕوات، ھەروەھا داوای گۆڕانکاری لە دەستوور و سیستەمی سیاسی، ئەمەش لە رێگای دەزگا شەرعییەکانەوە دەکرێت، چونکە چاکسازی و گۆڕانکاری لە سیستەمی سیاسی وڵات و دەستوور پێویستی بە گفتووگۆ ھەیە و ڕەزامەندی ھەموو لایەکی دەوێت".