ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە جیهانییەکان، لە ڕۆژانی 4 و 5 و 6ی ئەم مانگە ئەگەری لێزمەباران لە هەرێمی کوردستان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا سەکۆی کەشوهەوای کوردستان (دووشەممە 1-8-2022) ڕایگەیاند، " ڕێژەیەکی یەکجار زۆری شێ لە وڵاتانی ئاسیاوە داخلی وڵاتانی عەڕەبی بووە و لە دوێنێ شەوەوە کاریگەری لێزمە باران لەسەر وڵاتانی نیمچە دورگەی عەڕەبی فراوانتر بووە و بەشێکی زۆری وڵاتی سعودیەش کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەم لێزمە بارانە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت لە بەرواری 4ی ئەم مانگە کاریگەری ئەو شێیە بگاتە عێراق و کوردستانیش، لە نوێترین گۆرانکاریش دوێنێ شەو و ئەمڕۆش ڕێژەی شێ زیاتر بووە بۆ عێراق و کوردستان، بەگوێرەی ماڵپەڕە جیهانییەکانیش لێزمەباران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت."