گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

2022.08.01 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

ناس کورد-

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کرد و تاووتوێی دۆخی عێراقیان کرد، هاوکات لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند،  پارتی ئامادەیە سبەی هەڵبژاردن بكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ دووشەممە 1-8-2022 لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق كرد.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، "لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بۆنەی یادی 39 ساڵەی جینۆسایدكردنی بارزانییەكان سەرەخۆشیی لە سەرۆك بارزانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە هەموو هەوڵی خۆی لە ناوەندە نێودەوڵەتیییەكان دەدات بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەو تاوانە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان دەستوور بنەمای لەیەكتێگەیشتن بێت." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و مەسعود بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە "دەبێت بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن نەمێنن و هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت و دەبێت مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانیش پارێزراو بێت، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی ئامادەیە تەنانەت سبەی هەڵبژاردن بكرێت." 

 

May be an image of 2 people and people standing