ناس کورد-
لە ئیدارەی ڕاپەڕین لەسەر رێگەی نێوان چوارقوڕنە - رانیە ئۆتۆمبێلێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییەکان تیایدا دوو کەس برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری لاندکرۆزەرە و بەتەواوی تێکشکاوە، بەوتەی هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین" هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا برینداربووە، بەڵام دیارنییە کەسی دیکەی تێدابووە یاخود نا."