گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاگاداری؛ پاسپۆرتی عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

2022.08.01 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگاداری؛ پاسپۆرتی عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، پاسپۆرتی عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تێچووەکەشی زیاتر دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمیدی مافپەروەر، سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی (دووشەممە 1-8-2022) ڕایگەیاند، "پاسپۆرتی عێراقی دەکرێت بە ئەلکترۆنی و لە سەرەتادا لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا جێبەجێدەکرێت و دواتریش لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکە." 

 

وتیشی، "پاسپۆرتە نوێیەکە ڕۆتین کەم دەکاتەوە و ئاسانکاری بۆ خاوەنەکەی دەکات، بەشێوەیەک کە تەنها لەڕێگەی ئەلکترۆنییەوە کارەکان دەکەیت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان ئەوەیە کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا لە هەموو جیهاندا پاسپۆرت دەبێت بە ئەلکترۆنی و دەبێت لە عێراقیش بکرێتە ئەلکترۆنی." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "پاسپۆرتە نوێیەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە پاسپۆرتی نوێ دەردەکەن، ئەوانەی کە پاسپۆرتی کۆنیان هەیە لەکاتی نوێکردنەوەدا بۆیان دەکەین بە پاسپۆرتی نوێ." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "تێچووی پاسپۆرتی ئێستا نزیکەی 30 هەزار دینارە، پاسپۆرتە نوێیەکە تێچووی زیاتر دەبێت، بەڵام هێشتا دیاری نەکراوە."