ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە 2-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەورێکی کەمدا، پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم سلێمانی ٤٤ بە ٢٩، ھەولێر ٤٦ بە ٣١ پلە، دھۆک ٤٤ بە ٣٠ پلە، ھەڵەبجە ٤٤ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣٣ پلە، لە ناوچەکانی گەرمیان ٤٩ بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٤ بە ٢٩ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٣ بە ٢٨ پلە دەبێت.