گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کاریگەری خۆپیشاندانەکانی بەغدا لەسەر هەرێم و مووچە

2022.08.01 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەری خۆپیشاندانەکانی بەغدا لەسەر هەرێم و مووچە

ناس کورد-

بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، خۆپیشاندانەكانی بەغدا كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر هەرێم و ناردنی 200 ملیار دینارەكەش، هاوکات بەدووریشی دەزانێت خۆپیشاندانەکان هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق (دووشەممە 1-8-2022) بەدەنگی ئەمریكای وتووە، "ئەم خۆپیشاندان و دۆخەی عیراق بێگومان رەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت بەسەر هەرێمی كوردستان و بەسەر هەموو كایەكانەوە، مەترسی لەسەر ناردنی 200 ملیارەكەش دەبێت."

 

سەبارەت بەو بۆچوونانەی كە دەوترێت خۆپیشاندان هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، حەداد ئاماژەی بەوەکردووە، بە ‌بۆچونی ئەو ئەگەرێكی دورە، راستە لەوانەیە خەڵك لە هەرێمی كوردستان لەهەندێك شت ناڕازیی بێت و هەندێك داواكاری خۆی هەیە، بەڵام باوەڕناكات كار بگاتە ئەو رادەیەی كە وەكو بەغدای لێبێت، لەبەر ئەوەی رێژەی خۆشگوزەرانی خەڵك و رێژەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی و رێژەی ئاوەدانی لە هەرێمی كوردستان بەراورد ناكرێت لەگەڵ بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشوری عیراق.

 

دەشڵێت، "لەگەڵ ئەوەی خەڵك داواكاری زیاتری هەیە خەڵك چاوەڕوانی زیاتری لە هەرێمی كوردستان هەیە و گلەیشی لەهەندێك شت هەیە، بەڵام بارودۆخی هەرێم لە بواری ئابوری و خزمەتگوزاریی و ئاوەدانی و ئازادی و بوونی ئەمن و ئاسایش لەچاو شارەكانی دیكەی عیراق زۆر زۆری جیاوازە، واتە ئەگەر چارەكی ئەوەی لە هەرێم هەیە لەشارەكانی تری عیراق هەبوایە باوەڕناكات ئەو خۆپیشاندانانە بەو شێوازە رویبدایە."

 

دروستبوونی کێشە بۆ 200 ملیارەکەی بەغدا لەکاتێکدایە، بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 31-7-2022) ڕایگەیاند، نەمانی 200 ملیارەکە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی دروست دەکات