گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نرخی کرێی مۆلیدە بۆ مانگی حەوت دیاریکرا

2022.08.01 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی کرێی مۆلیدە بۆ مانگی حەوت دیاریکرا

ناس کورد-

نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی حەوت لە سلێمانی دیاریكرا و ئەمپێرێک لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان (دووشەممە 1-8-2022) ڕایگەیاند، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (66) دینار بۆ مانگی حەوت دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (240) بۆ (265) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (16) هه‌زار بۆ (17) هه‌زار و (500) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئاب، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە."