گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەیەوێت بەغدا کۆنتڕۆڵ بکات’’

ڕەوتی سەدر پەیامی نوێی هەیە و شێوازی خۆپیشاندانەکان دەگۆڕێت

2022.08.01 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوتی سەدر پەیامی نوێی هەیە و شێوازی خۆپیشاندانەکان دەگۆڕێت

ناس کورد- 

ڕەوتی سەدر چەند ڕێنماییەکی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و لایەنگرانی ڕەوتەکە کرد و لایەنگرانی ڕەوتەکە بەسەر ناوچە جیاوازەکانی بەغدا دابەش دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد عەبودی، بەرپرسی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی لە ڕەوتی سەدر (دووشەممە 1-8-2022) چەند ڕێنماییەکی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران و لایەنگرانی ڕەوتەکە کردووە و دەڵێت، "ڕۆشتن بە پێ لە گۆڕەپانی تەحریرەوە و دەبێت بۆ سەر پردی کۆماری، هەروەها برایانی دیوی کەرخ، بەرنامەی ڕێپێوانەکەیان لە تونێلی زەیتوونەوە تا دەرگای پەرلەمان دەبێت.

 

زیاتر بخوێنەرەوە؛ فەرمانێک لە مستەفا کازمییەوە بۆ سەرجەم هێزە چەکدارەکان

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها بەرنامەی برایانی کەرتی ڕەسافە لە پردی سنیکەوە بە ئاراستەی شەقامی ساڵحییە دەبێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان هەیە ڕێپێوانەکەیان لەسەر ڕێگای ناوچەی عەلەوی و وەزارەتی دەرەوە دەبێت، هەروەها کاروانە خزمەتگوزارییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی پاککردنەوە، ڕێگاکەیان لەسەر پردی کۆماری دەبێت."

 

بەرپرسی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی لە ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، "تکایە لە بەرژەوەندی گشتی پابەندبن بەمەوە."